سەردێر

رەوشی كورۆنا بەرەو مەترسی زیاتر دەڕوات

داوا دەكرێت هاووڵاتیان دەمامك ببەستن

خەڵك

خاڵس قادر ڕاوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لە دۆخێكی خراپی كۆرۆناداین و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت مەترسی زیاتر دروستدەبێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكات دەمامك بەكاربهێنن و دەشڵێت ترس لە بەكارهێنانی ڤاكسین بێ بنەمایە.

خاڵس قادر، ڕاوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە لە دۆخێكی خراپی كۆرۆناداین و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت مەترسی زیاتر دروستدەكات و ئەگەلار بەو جۆرەی دوێنێ‌ كە زیاتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوو تۆمار كرا بەردەوام بێت ئەوا لە ماوەیەكی كەمدا نەخۆشخانەكان پڕ دەبنەوە لە نەخۆش و ژمارەی مردنیش بە ڤایرۆسەكە زیاتر دەبێت.

وتیشی، باشترین ڕێگە چارە ئەوەیە هاوڵاتیان پابەند بن و گرنگترین شت بەكارهێنانی دەمامكە، ئەگەر هەموان پابەندی بەستنی دەمامك بن بە دڵنیاییەوە دەتوانین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەكە بكەین.

خاڵس قادر ڕاوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان:
پێویستە هاووڵاتیان ڤاكسین بەكاربهێنن هیچ مەترسییەكی نییە

دەشڵێت، بەكار هێنانی ڤاكسینیش بەو پێیەی كە بە دوو ژەم بەكاردێت لانیكەم دوو مانگی پێدەچێت هەتا كەسەكە بەرگری پەیدا دەكات و ترسی هاووڵاتیان لە بەكار نەهێنانی ڤاكسین بێ بنەمان و لە هەموو جیهاندا زیاتر لە 30 ملیۆن كەس تاكو ئێستا وەریان گرتووەو هیچ زیانێكی نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ڤاكسینێك بەدەر نییە لە كاریگەری لاوەكی ئەمە پەیوەندی بە هەستیاری كەسەكانەوە هەیە و زۆربەی كاریگەرییەكان سوكن و داوا لە هاووڵاتیان دەكەین نەترسن و ڤاكسینەكە وەربگرن، چونكە سەلامەتەو هیچ زیانێكی نییە.