سەردێر

بۆ مانگی ڕەمەزان چەند ڕێكارێكی توند ڕادەگەیەنرێت

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی دژی كۆرۆنا لەسەپاندنی چەندین ڕێوشوێنی دیكەی توند لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان دەكۆڵێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتەكەیان لە سەپاندنی چەندین ڕێوشوێنی دیكەی توند لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان دەكۆڵێتەوە، بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی پابەندنەبوونی خەڵك بە بەكارهێنانی دەمامك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنا بەرەو هەڵكشان دەچن، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسەكە.