سەردێر

لە هەولێر و سلێمانی پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری كرا

خەڵك-
هەریەكە لە قائیمقامیەتی هەولێر و سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەیان بۆ مانگی 3ی ڕابردوو دیاری كرد، كە لە 6 هەزار تاوەكو 8 هەزار دینارە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی هەولێر، بۆ مانگی ئادار مۆلیدە ئەهلییەكان ڕۆژانە 6 كاتژمێر كارەبایان داوە هاووڵاتیان و بۆ هەر كاتژمێرێك بڕی 36 دینار دیاری كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە بڕی 6 هەزار دینار بۆ 8 هەزار و 250 دینار وەردەگیرێت.

لای خۆشیەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان، ‌لەسەر بنەمای‌ نرخی سووتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی ‌بە 37 دینار و 75 فلس بۆ یەك كاتژمێر -ئەمپێر كاركردن دیاریكرد.

ڕوونیشیكردەوە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتیان لەنێوان (170) بۆ (200) كاتژمێرە بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 6 هەزار دینار بۆ 7 هەزار و 500 دینارە.