سەردێر

دوو ڕۆژ لە هەرێم دەبنە پشووی فەرمی

خەڵك-
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، لەم مانگەدا دوو ڕۆژ دەبنە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە، لە مانگی نیساندا دوو ڕۆژ بەبۆنەی (ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق) و هەروەها (جەژنی سووری ئێزیدییەکان -سەری ساڵی ئێزیدییەکان) دەبێتە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕۆژمێری ساڵی زایینی، ئەمساڵ ڕۆژی ڕوخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، كە 9ی نیسانە دەكەوێتە ڕۆژی هەینی و خۆی لە بنەڕەتدا پشووە و هەروەها سەری ساڵی ئێزیدییەکان، كە دەبێتە سێیەم چوار شەممەی مانگی نیسان دەكاتە 21ی ئەم مانگە و پشوو دەبێت.

بەڵام تا ئێستتا هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەلایەن حكومەتەوە بڵاونەكراوەتەوە سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەو پشووانەی بەر ڕۆژی هەینی دەكەون قەرەبووی فەرمانبەران دەكرێتەوە یان نا.