سەردێر

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستی پێكرد

خەڵك-ئارام سەردار
سەڕەڕای بەڵێنەكانی پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەوەی حكومەت جديیە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانیان، بەڵام خاوەن زەویيەكانی ٨ی حەسارۆك جارێكی تر لەسەر زەویەكانیان گردبوونەوە و داوای پێدانی مۆڵەت بۆ دروستكردنی خانوو و دابینكردنی خزمەتگوزاری دەكەن.

كارزان ئەنوەر، خاوەن زەوی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەدان جارە گردبوونەوە و خۆپێشاندان دەكەین تەنها بۆ دوو داواكاری یەكێكیان ڕێگەپێدانی شارەوانی بۆ دروستكردنی خانوو، لەگەڵ گەیاندنی خزمەتگوزاری.

دەشڵێت: “١٨ ساڵە ١٦ هەزار و ٥٠٠ پارچە زەوی دابەشكراوە ئێستا زەویەكانی بۆتە شوێنی زبڵدان، چەندین جاریش بەڵێنیان پێدراوە بەڵام نائومێد بووین لەبەڵێنەكان، لەكاتێكدا مافێكی یاسایی خۆمانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، خاوەن زەوی هەبوو لێرە زەوی وەرگرتووە یان كڕیویەتی بەئاواتی ئەوەی بیكاتە خانوو، كەچی لەژیاندا نەماوە، لەبەر ئەوە داواكارین هەرچی زووە چارەسەرێك بۆ زەویەكانمان ڕابگەیەنن.

No description available.No description available.No description available.No description available.