سەردێر

لە هەرێم تووشبوون بە كۆرۆنا هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك-
بەپێی دواین ئامارەكان، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم لە 24 كاتژمیردا زیاتر لە هەزار كەسی تێپەڕاندووە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەی تەندروستییەوە دەستی كەوتووە، لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە هەزار و 14 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەجۆرێك لە سلێمانی 433 كەس و هەولێر 345 كەس و دهۆك 236 كەس بوون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، 374 كەس ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە و 13 كەسیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەر بە پێی سەرچاوەكە، لە هەولێر 7 كەس و سلێمانی 3 كەس و دهۆك 3 كەس گیانیان لەدەستداوە.