سەردێر

پۆلیسی سۆران؛ پێنج كەس بە تۆمەتی دزینی تۆپی وایەر دەستگیركران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كە دزی لێكراوە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری توانرا هەمان ڕۆژ تۆمەتباران بناسرێن و دەسگیربكرێن ، كە پێنج كەسن و دانیشتوی شاۆچكەی سۆرانن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی 1ی نیسان هاووڵاتیەك بەناوی ( ئ. ع.ك ) سكاڵای تۆماركرد، كەوا بڕی چوار تۆپ وایەری كەپسی لێ دزراوە لەناو خانوەكەی لە باپشتیان – سۆران كە هێشتا تەواو نەكراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دەست بەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر دەستیان كرد بەلێكۆلێنەوە و كۆكردنەوەی زانیاری سەرەنجام توانرا هەمان ڕۆژ تۆمەتباران بناسرێن و دەسگیربكرێن دوای وەرگرتنی گوفتاریان دانیان نا بەتاوانەكەیان و بەووتەی خۆیان چەندین تاوانی تریان ئەنجام داوە لەشوێن و كاتی جیاواز.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە تۆمەتباران پێنچ كەسن خەڵكی سۆرانن لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان بەند كراون.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان