سەردێر

وەزیری دەرەوەی ئوردن دەربارەی هەوڵی كودەتا ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
وەزیری دەرەوەی ئەردەن سەبارەت بە هەوڵی كودەتا لە وڵاتەكەیدا ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ حەمزە بن حوسێن دەكرێت و ژمارەیەك كەس دەستگیر كراون.

ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هەموو وڵاتان هەست بە گرنگی ڕۆڵی ئوردن و پادشایەتییەكەی دەكەن و لە ئێستاشدا كۆنتڕۆڵی ئەو جموجۆڵە پلان بۆ داڕێژراوە كراوە، كە هەوڵیی تێكدانی ئاسایشی وڵاتی داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندی هەبووە لەنێوان گروپێك بەناوی (عەوزوڵا) و لایەنی دەرەكی و هەروەها ئەمیر حەمزە بن حسێن هەستاوە بە هاندان لەڕێگەی تۆماركردنی دوو تۆماری ڤیدیۆیی هاندانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستتادا ئاسایشی ئوردن پارێزراوە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەمیر حەمزە دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، دەزگا ئەمنییەكان گەیشتوونەتە كەسێك، كە پەیوەندی هەبووە بە دەزگای ئەمنی دەرەكی، كە فڕۆكەی بۆ هاوسەری ئەمیر حەمزە ئامادەكردووە تاوەكو بەپەلە وڵات جێبهێڵێت.

وەزیری دەرەوەی ئوردن ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوێنێوە 14 بۆ 16 كەس دەستگیركراون لەنێویاندا كەسێك بەناوی عەوزوڵا و شەریف حەسەن بن زەید.