سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە24 كاتژمێردا زیاتر لە 33 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 5368 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5303 كەسیش چاكبوونەتەوە و 33 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 36 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5368 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 77 سلێمانی 433 و هەولێر 345 حاڵەت و دهۆك 236 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5303 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 89 و هەولێر 98 و دهۆك 187 و كەركوك 34 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 33 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 3 كەس و هەولێر 7 كەس و دهۆك 3 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14463 كەس.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏Iraq Republic Environment Health Ministry Directorate Health Public رمانگه ندروستی کشتی وارةلصدةالدرانية جمهورية وزارة الصحة/ البيئة دائرة الصحة العامة والتلقيحي اليومي لجائحةكورونا المستجد في العراق 4 نیسان الموقف 39036 8197431 عدد الملقحين الفحوصات المختبرية التراكمي 20662 الوفيات الجديدة الشفاء البصر البصرة بغداد السليمانية السليمانية 261 92 کربلاء نینوی الانبار واسط الديوانية دیالی دیالی البصرة 223 187 236 186 165 دهوك بابل 109 نینوی مدينة کربلاء 177 177 132 110 98 108 کربلاء دیالی السليمانیة الطب 1529 1043 93021 22 19 الأنبار المثنى المجموع نینوی 50 25 5368 778535 (89.1%) 873568 80570 453 14463 حالات تحت المركزة الراقدة حالات الوفيات‏'‎‎