سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

ئامارەكان مەترسیدارن

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 131 ملیۆن و 384 هەزار و 182 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 131 ملیۆن و 384 هەزار و 182 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 859 هەزار و 650 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 105 ملیۆن و 766 هەزار و 79 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 383 هەزار و 126 كەس و 568 هەزار و 513 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.