سەردێر

داوای داخستنی كڵێسا و كافتریا و یانە شەوانەییەكان دەكرێت

خەڵك-

لە هەرێمی كوردستان سێ ڕۆژە بڕیاری داخستنی مزگەوتەكان دراوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی تووشبووان و گیانلەدەستدانی كۆرۆناوە، بەڵام ئەم بڕیارە نیگەرانی لێكەوتووەتەوە بەهۆی ئەوەی كۆمەڵێك شوێنی دیكە هەن تاكو ئێستا بەكراوەیی ماونەتەوە وەكو كەنیسەكان و چێشتخانەكان و كافتریا و یانەكانی شەوانە كە ئەمانەش هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنان.

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئامارەكانی كۆرۆنا بەشێوازێكی چڕ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن لە ڕووی تووشبووان و مردووانەوە بە پەتاكەن هاوكات چەند جۆرێكی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆناش لە هەرێم بڵاوبووەتەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردسان بۆ ڕێگری زیاتر تەشەنەسەندنی ئەم پەتایە كۆمەڵێك ڕێوووشوێنی گرتووەتەبەر لەوانە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و مزگەوت و كڵێسا و پەرستاگاكان، بەڵام سازكردنی ڕێوڕەسمێكی ئایینی مەسیحی لە یەكێك لە كڵێساكانی هەرێم نیگەرانی بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی لێكەوتووەتەوە، پرسیار دەكەن كە بۆچی مزگەوتەكان دادەخرێن، بەڵام كڵێساكان ڕێوڕسمی ئایینی خۆیان بەڕێوەدەبەن؟
هاوكات لە هەرێمی كوردستان، بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان بڕیاری داخستنی مزگەوتەكان ڕەتدەكەنەوە و داوا دەكەن وەكو شوێنەكانی دیكە كراوە بن.
هاوكات پسپۆڕان و شارەزایانی تەندروستی هۆشداری توند دەدەن ئەم شەپۆلەی پەتای كۆرۆنا و داخستنی مزگەوتەكان و كڵیساكان و ناوەندەكانی خوێندن بەكارێكی باش دەزانن، دووپاتیشی دەكەنەوە ئەم بڕیارە بە تەواوی جێبەجێ بكرێن و سەرجەم ئەو شوێنانەی دیكەش كە تاكو ئێستا بە كراوەیی ماونەتەوە و دانەخراون وەكو ڕێستورانت و یانە شەوانەییەكان و كافتریاكان بە تەواوی دابخرێن.