سەردێر

سلێمانی؛ كافتریایەك داخرا

خەڵك
بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی، قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریای ئاكۆ چكۆل لە شەقامی بەریدەكەی شاری سلێمانی دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی، كافتریای ئاكۆ چكۆل لە شەقامی بەریدەكەی شاری سلێمانی لە لایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە داخرا.

قائیمقامیەت ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، هەرشوێنێك پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبێت، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.