سەردێر

نەخۆشخانەكەی ئەڵمانیا لە سلێمانی لەسەدا 80ی تەواوبووە

سلێمانی ـ نزار جەزا
ئەو نەخۆشخانەیەی بەهاوكاری ئەڵمانیا لەسلێمانی دروستدەكرێت، لەسەدا 80ی كارەكانی تەواوبووە و بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا هەموو كارەكانی تەواوبكرێن.

محەمەد هاشم، سەرۆكی سندوقی دوبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان هاتە شاری سلێمانی و سەردانی ئەو نەخۆشخانە ئەڵمانییەی كرد، كە تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوە.

بەهاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێنج نەخۆشخانەی تایبەت بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لەعیراق دروستد ەكرێن، كە یەكێكیان لەشاری سلێمانییە.

د.هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ محەمەد هاشم و د. سەباح نەسڕەدین-ی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە بۆ پێشكەشكردنی چارەسەركردنی كۆرۆنا دروستكراوە، كە لەكاتی ئاساییدا جێگەی 100 كەس دەبێتەوە و 40 بێدیان بۆ چاودێری چڕە، بەڵام لەحاڵەتی پێویستدا جێگەی 140 كەس دەبێتەوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەئێستادا لەسەدا 80ی كارەكانی نەخۆشخانەكە تەواوبووە، كە دوای تەواوبوونی كۆرۆناش ئەم نەخۆشخانەیە بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان بەكاردەهێنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێستا ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان ڕووی لەزیادبوون كردووە.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.