خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 444 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4877 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 66 كەس و سلێمانی 5 كەس و دهۆك 373 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 347 كەس چاكبوونەوە و 14 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.