سەردێر

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

خەڵك-
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی زێڕیش لە بۆرسەی جیهانی بەرزبووەوە و زێڕنگەرێكیش دەڵێت: “پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر دەكرێت و لەمڕۆشەوە تا دوو شەممە بۆرسە دادەخرێت”.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا و شارەزای بواری زێڕ و دراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ شەممە بەهای زێڕ بەرزبۆتەوە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 1729 دۆلار و بەو جۆرەش بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەك ئۆنسە نزیكەی 45 دۆلاری چۆتە سەر.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ نرخی یەك لیرە بە 373 دۆلارە و یەك مسقاڵ ئاڵتونی عەیارە 21 بە 359 هەزار و عەیارە 18 بە 309 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 1734 بۆ 1738 دۆلار بۆ یەك ئۆنسە و لەمڕۆوە تا دوو شەممە بۆرسە دادەخرێت.

ڕووونیشی كردەوە، بەگشتی ئۆنسەی زێڕ بەهێزە بەهۆی لاوازی هێزی دۆلار و بۆندەکانی ئەمریکا، هەرچەندە فشاری لەسەربوو بەهۆی زۆری فرۆشتن، بەڵام قۆناغ بە قۆناغ خەریکە زاڵدەبێت بەسەریدا.