سەردێر

بە وێنە؛ لە ناوچەیەكی هەرێم بەفر باری

خەڵك-
بەهۆی ئەو بارستە هەوایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرۆتۆتەوە ئەمڕۆ لە ناوچەكانی حاجی ئۆمەران بەفر باری.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەفر لەناوچە شاخاوییەكانی حاجی ئۆمەران باریوە.

پێشتریش كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگۆڕێت بۆ هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان لە کاتەکانی بەیانیدا.

May be an image of road and snowMay be an image of sky, snow and roadMay be an image of snow and road