سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە 131 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 130 ملیۆن و 920هەزار و 28 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 130 ملیۆن و 920هەزار و 28 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 850 هەزار و 923 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان، تاكو ئێستا 105 ملیۆن و 328 هەزار و 902 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 314 هەزار و 625 كەس و 567 هەزار و 610 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبۆتەوە.