سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لە رشووداوێكی هاتووچۆدا لە گوندی (عارەب کەندی)، كوڕ و باوكێك گیانیان لەدەستداوە.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، کاتژمێر11:30ی شەوی ڕابردوو لەگوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێڕ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە دوو پیادە، كە (باوک و کوڕ) بوون و لەتەنیشتی ڕێگایەک دەڕۆیشتن.

ڕاشیگەیاند، لەو ڕوووداوەدا دەستبەجێ هەردوو باوك و كوڕەكە گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر لەو ڕووداوەدا پیکابەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەپیکابێکی تری وەستاو لەجۆری (دێر) و زیانی ماددی بەئەویش گەیاندووە و ئینجا وەستاوە.

May be an image of car and outdoorsMay be an image of car and outdoors