سەردێر

بەهۆی كۆرۆناوە، كارمەندێكی تەندروستی گیانیلەدەستدا

خەڵك-

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە كارمەندێكی دیكەی تەندروستیمان بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (عەدنان حەسەن شەعبان) كارمەندی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی دەكەین لەشاری دهۆك كە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

وتیشی”خوالێخۆشبوو یاریدەدەری پاراستنی تەندروستی دڵسۆز بوو زۆر بە ڕێكوپێكی كاروبارەكانی خۆی ئەنجام دەدا لەبواری خۆپارێزی تەندروستی”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كردووە و لە دوایین بڕیاریشدا دەرگای قوتابخانەكان و زانكۆكان و مزگەوتەكان داخران.