سەردێر

ڕۆحانی: شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا ئێرانی گرتەوە

خەڵك-

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو گەشت و سەیرانانەی كە لە ڕۆژانی نەورۆزدا ئەنجام دراون ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی شەپۆلێكی دیكەی كۆرۆنا ببینەوە.

ئاژانسی )ئیسنا(ی ئێرانی بڵاویكردەوە، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆمار لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، سوپاسی هاووڵاتیان دەكەین، كە پابەندی ڕێنماییەكانن بەتایبەت لە گەشتەكانی نەورۆزدا.

وتیشی، “ئێستا لە دوو پارێزگای ئێران ڕووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا بووینەتەوە و ئەگەر ڕێنماییەكانی جێبەجێ نەكەین، دۆخەكە هەموو وڵات دەگرێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، هەرچەندە بەشێوەیەكی فەرمی نزیكەی 3 ملیۆن كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو ڕێژەیە زیاترە و چەندین كەس لە ماڵەكەی خۆی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە دەمرێت و ئامارەكەی وەرنەگیراوە.