سەردێر

“سەرۆك سەرەڕای خۆكوتانی بە ڤاكسینەكە تووشی كۆرۆنا بوو”

خەڵك-
سەرۆكی ئەرجەنتین ئاشكرای دەكات، كە سەرەڕای خۆكوتانی لە ڤاكسینی جۆری “سبوتنیك”ی ڕوسی، بەڵام تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەلبێرتۆ فیرناندیز، سەرۆكی ئەرجەنتین لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئەوەی تووشی تایەك بووم، كە پلەكەی 37.3 بوو لەگەڵ سەرئێشەیەكی كەم، بۆیە پشكنینم ئەنجامدا و دەركەوت پشكنینەكە پۆزەتیف بوو”.

سەرۆكی ئەرجەنتین، كە ئێستا تەمەنی 62 ساڵە لە ئێستادا خۆی كەرەتنین كردووە و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستیم باشە و هیوادارم ڕۆژی لەدایكبوونم بەبێ‌ كۆرۆنا یادبكەمەوە، بەڵام لە هەموو بارێكدا دۆخی دەروونیم زۆر باشە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆكی ئەرجەنتین لە 21ی كانوونی دووەم ژەمی یەكەم و لە 11ی شوبات ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنای لە جۆری “سبوتنیك”ی ڕوسی وەرگرتووە.

لە ئێستتادا وڵاتی ئەرجەنتین (44 ملیۆن دانیشتووانە) شەپۆلی دوومی كۆرۆنا لێیداوە و تا ئێستا زیاتر لە 2.3 ملیۆن كەس تووشی پەتاكە بوون و زیاتر لە 56 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.