سەردێر

بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ شەممە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، باران و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بگۆڕێت بۆ هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان لە کاتەکانی بەیانیدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچە شاخاویە کانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵات.

ڕونیشی كردۆتەوە، پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە دابەزین دەکەن.