خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 3-4-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 86 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 61 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا.