سەردێر

نزیكەی 6 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5882 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4119 كەسیش چاكبوونەتەوە، 30 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43هەزار و 192 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5882 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ڕێژەبەكی بەرزی تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و واست و نەجەف بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2085 و لە بەسرە 682 و لە واست 328 و لە نەجەف 308 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 251 هەولێر 218، و دهۆك 304 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4119 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف ودیالە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 30 كەس بەهۆی پەتاكە.