سەردێر

سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون دەكات

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە سعودیە ئاماژە بە بەرزبوونەوە رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن لە وڵاتەكەدا.

ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە سعودیە، تۆماركردنی 728 حاڵەتی تووشبوونی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیاند، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی تووشبوون ڕۆژانە لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا دادەنرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی سعودیە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، 728 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە (كۆڤید-19) تۆماركرا و 8 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا و 404 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركرا.