خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووداچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر – سماقوڵی، حەوت كەس بریندار بوون.
زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆ كۆیە ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگەی سماقوڵی – هەولێر، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە ئەنجامی سووڕانەوەی هەڵە ڕووی دا و بەهۆیەوە حەوت كەس بریندار بوون”.
بە وتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی كۆیە”بریندارەكان شۆفێرێكی پیاو و شەش سەرنشینی ئافرەت بوون، برینەكانیشیان سوكە و لێكۆڵینەوەی پێویستیش دەستی پێكردووە”.
رووداوەكانی هاتووچۆ لەم چەند ساڵەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی شارەزایانیش، هۆكارەكان بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و لە هەندێك كاتیشدا بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.