سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا 129 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 129 ملیۆن تێدەپەڕێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 129 ملیۆن و 504 هەزار كەس بەرزبۆوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 829 هەزار كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان
پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 104 ملیۆن و 442 هەزار كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.