سەردێر

هەڵوێستی ئەمریكا بەرانبەر بە پەسەندكردنی بودجەی عیراق

 

خەڵك-

بالێوزخانەی ئەمریكا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2021ی عیراق ئاشكرا دەكات و بە هەنگاوێكی باس بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییە ئابورییەكان ناوی دەبات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەڵاوكرایەوە”خۆشحاڵین بە پەسەندكردنی بودجەی 2021 و دەكرێت لەئێستاوە عیراق هەنگاوی باش بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییە ئابورییەكان هەڵبنێت كە لێوەی گەشەسەندن و سەقامگیریی زیاتر دێتەدی”.

 

هەر لە بەیاننامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكادا هاتبوو”ویلایەتە یەكگرتووەكان بەردەوام دەبێت لە هاوبەشی لەگەڵ عیراق و گەلی عیراق”.

 

ئێوارەی دوێنێ‌ پێنج شەممە، پەرلەمانی عیراق، لە دوای تێپەڕینی چەند مانگێك و ناكۆكییەكی زۆر لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی، پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ی پەسەندكرد.