سەردێر

بایدن، لەکەوتن گەڕایەوە

خەڵک

دوای کەوتنەکەی جاری پێشووتری جارێکی دیکە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی سەرکەوتنی بەسەر پلیکانەکانی فڕۆکە تایبەتەکەی بووەوە جێی باس.

 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەکاتی سەرکەوتنی بە پلیکانەکانی فرۆکەیەکی جۆری (ئێر فۆرس وەن)، کە بە دەستێکی جانتاکەی و بە دەستێکی دیکەشی چەترێکی پێیە، ڕەتەڵ دەدات، بەڵام ناکەوێت.

 

بایدن کە تەمەنی 78 ساڵە، لە نیوەی پلیکانەکانی فرۆکەکەدا، پێیەکانی دەترازێن، بەڵام خۆی دەگرێتەوە و هاوسەنگی وەردەگرێت و ناکەوێت.

 

بایدن تا ئێستا سێ جاری یەک لەدوای یەک لە میانی چوونە ناو فڕۆکەکەی لەسەر پلیکانەکان کەوتووە، ئەم هۆکارەش بووەتە مایەی دروستبوونی مشتومڕ لەسەری لە میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لەمبارەیەوە، کارین جان بیر، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند؛ کەش و هەوا لەبار نەبوو، بایەکی بەهێز ساتی سەرکەوتنی بایدن بۆ ناو فڕۆکە تایبەتەکەی لەئارادا بوو بۆیە بایدن پەلەی گەیشتن بە ناو فڕۆکەکەی بوو، تەنیا پێیەکانی ترازا، دۆخی تەندروستی سەرۆک بایدنیش باشە و هیچ گرفتێکی نییە.