سەردێر

پێشمەرگە 3 مووچە وەردەگرێت

خەڵك
ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی 3 مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای چاوەڕوانیەكی زۆر ئەمڕۆ 1 ی نیسان دەستكرا بەدابەشكردنی 3 مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی دابەشكردنی ئەو مووچانە (خەڵك) پەیوەندیكرد بە لیوا قارەمان جێگری سوپاسالار بۆ كاروباری ئۆپەراسیۆن لەوەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەك بدات.