سەردێر

نەورۆز عوسمان: شەپۆلی ئەمجارەی کۆرۆنا گەورەترە

سلێمانی – نزار جەزا

 

لەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ (خەڵک)، نەورۆز عوسمان بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی باسی لەئەوەکرد، ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا بەرەو زیادبوون دەڕوات و گیانلەدەستدانیش زیاتردەبێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا لەبەردەم شەپۆلێکی گەورەترین لەوەی پێشتر، بۆیە لەئێستادا تاکە چارەسەر خۆپارێزییە.

 

باسی لەئەوەشکرد، توانا مرۆیی و داراییەکانی حکومەتی هەرێم دیاریکراوە، بۆیە پێویستە تاک خۆپارێزی بکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، چەندین قسەی پێچەوانە لەئاستی بەرپرسان دەبیستین، کە هاوڵاتی نازانێ باوەڕ بەچی بکات، لەم کاتەشدا هاوڵاتی باوەڕ بەهیچی ناکات.

 

وتیشی: هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان نابن، ئەمەش مەترسی گەورەی دروستکردووە و خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاددەکات.

 

ئەوەشی باسکرد، لەمەڵبەندە تەندروستییەکان تیمی وەرگرتنی نمونەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهاوڵاتییان دادەنێن، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ زوو دەستنیشانکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەئێستادا زاڵبوون بەسەر کۆرۆنا لەتوانای مرۆڤایەتیدا نییە، بۆیە پێویستە تاک خۆی خۆپارێزی بکات، لەوانەشە لەئایندەدا ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکەدا.

 

دەقی چاوپێکەوتنەکە: