سەردێر

پشكنینی كۆرۆنا بەخۆڕاییە

خەڵك

پشكنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا و گومانلێكراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگە حكومییەكان و لە تاقیگەكان و نەخۆشخانەكانی ڕێگەپێدراوی كەرتی تایبەت نرخەكان بەڕێژەیەكی زۆر كەمكرایەوە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوكردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەكانی پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا ئەنجامدانی پشكنین بۆ نەخۆشانی كۆڕۆنا لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی (حكومی) بەخۆڕایی بێت لەگەڵ كەمكردنەوەی نرخەكان لە تاقیگەكانی ڕاوێژكاری و تاقیگە و نەخۆشخانەكانی ڕێگەپێدراوی كەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەكی بەرچاو.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرانسەری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چەندین بنكە و شوێنی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنای داناوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان داوای لە هاووڵاتیان كردووە هەر نیشانەیەكیان لێ دەركەوت بە خێرایی بچن پشكنینی كۆرۆنا بكەن.

هاوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و مزگەوت و كڵێساكانی داوە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.