سەردێر

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌

خەڵك
بۆئەمڕۆ كەش و هەوای هەرێمی كوردستان هەورو نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ زۆربەی كات ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با 8 بۆ 9 كم دەبێت لە سەعاتێكدا و هەندێك كاتیش زیاد دەكات بە ئاڕاستەی باكوور ی ڕۆژهەڵات بۆ باشووری ڕۆژ ئاواو پلەكانی گەرماش ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ لە سلێمانی 12 پلەیەو بەرزترینیش 21 پلەیە.

وتیشی، بۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی باش ناوبەناو زیاد دەكات و پلەكانی گەرمیش تا ڕادەیەك نزم دەبنەوە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو 10 پلەیەو بەرزترینیش 20 پلەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی لەسەر ناوچەكە هەبوو 1.9 ملم باران باریوەو كۆی گشتی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 393.6 ملم بووە لەماوەی ئەمساڵدا.

لەپارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ 25 پلەیە و نزمترین 15 پلەیە.

پارێزگای دهۆك بەرزترین 21 و نزمترین 10 پلەیەو لە كەركوكیش بەرزترین 27 پلە و نزمترین 14 پلە یە.
May be an image of outdoors, monument and text

May be an image of mountain and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of mountain and text