سەردێر

لە ئەمڕۆوە مزگەوت و نێوەندە ئاینییەكان دادەخرێن

خەڵك
بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەمڕۆوە مزگەوت و نێوەندە ئاینییەكان هەتا 10-4 دادەخرێن.

لەڕاگەیەنراوی لیژنەی باڵای برەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا هاتووە، سەرجەم شوێنە ئایینییەكان لە (مزگەوت، تەكییە، كلێسا، پەرستگا و ھەموو شوێنە ئایینییەكانی دیكە) لە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢١/٤/١ تاوەكو رۆژی شەممە ٢٠٢١/٤/١٠.
ئاماژە بەوەشكراوە، رێگە بەهیچ بۆنە و كۆبوونەوەیەكی ئایینی و كۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەو شوێنانە نادرێت و هاوشێوەی ناوەندەكانی خوێندن و شوێنەكانی دیكە دادەخرێن.

لە راگەیەنراوەكەدا، داوا لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئایینەكانی دیكە كراوە كە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی هاووڵاتییانی بە ئەركی خۆیان ھەڵسن و پابەندی بڕیارەكان ببن.