سەردێر

نەخۆشی شێتی مانگا بڵاوبووەوە

خەڵك-

كەناڵی سی بی سی كەنەدی ئاشكرایكرد 5 كەس مردوون و 43 كەسی دیكەش تووشی نەخۆشییەك بوون كە گومان دەكرێت، شێتی مانگا بێت لە هەرێمی نیو برونزویك.

بەرپرسانی تەندروستی ئاماژەیان بە ئەوە كردووە لە نیو برۆنزویك هەوڵ دەدەن لە چۆنێتی توشبوونی ئەو 43 كەسە تێ بگەن، ئەوان تووشی نەخۆشییەكی تێكچوونی مێشكی نەناسراو بوون، مێشكیان گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، ئەم نەخۆشیە گومان دەكرێـت شێتبوونی مانگا بێت.

ئەم نەخۆشییە كاریگەری لەسە سەرجەم تەمەكان هەیە، لە هەرێمی باكوری خۆرهەڵاتی نیو برۆنزویك و ناوچەی مونكتون لە باشوری خۆرهەڵات بڵاوبووەتەوە.