سەردێر

هەوارمان گەچێنەیی: لە مانگی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەكان دەكرێنەوە

خەڵك

سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “وەزیری ئەوقاف دڵنیایی بە بەندە دا كە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەكان بەڕووی نوێژخوێنانی خۆشەویستدا دەكرێنەوە” ..

هەورامان گەچێنەیی ـ سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت:” ئەم بڕیاری داخستنە كە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناوە دەرچووە كاتییەو لە ١ / ٤ بۆ ١٠ / ٤، واتە: تەنها بۆ ١٠ ڕۆژە، و سەرجەم مزگەوتەكان دەتوانن لەم ١٠ ڕۆژەدا ئامادەسازی باش بكەن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوە بۆ ڕای گشتی و نویژخوێنانی خۆشەوویست…

ئەمڕۆ، ٣١ / ٣ / ٢٠٢١، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆبوینەوە، پاش گفتو گۆو ڕاگۆڕینەوە، جەنابیان دڵنیایی بە بەندە دا كە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەكان بەڕوی نوێژ خوێنانی خۆشەوویستدا دەكرێنەوە، و ئەم بڕیاری داخستنە كە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕو بوونەوەی كۆڕۆناوە دەرچووە كاتییەو لە ١ / ٤ بۆ ١٠ / ٤، واتە: تەنها بۆ ١٠ ڕۆژە، و سەرجەم مزگەوتەكان دەتوانن لەم ١٠ ڕۆژەدا ئامادەسازی باش بكەن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

د. هەورامان گەچێنەیی
سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەڕلەمانی كوردستان