سەردێر

تەندروستی هەرێم ناونیشانی تاقیگە حكومییەكانی بۆ پشكنینی كۆرۆنا ئاشكرا كرد

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت:”هاووڵاتی بەڕێز.. ئەگەر گومانی بوونی نیشانەت هەبوو یان بەركەوتەی تووشبووانی كۆرۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دووركەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و كەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكە”.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە:”پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانكردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشییەكە بۆ قۆناغێكی مەترسیدار”.

هەروەها تەندروستی هەرێم ڕاشیگەیاندووە: تكایە پشكنین بكە لە یەكێك لەم تاقیگانەی (حكومی) خوارەوە كە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ دەكرێت لە كەرتی گشتی (حكومی):

پارێزگای هەولێر:

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.
تاقیگەی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سەنتەری شار.
بنكەی تەندروستی مەلا فندی/ سەنتەری شار.
بنكەی تەندروستی زانكۆ/ بۆ سەفەركردن/ سەنتەری شار.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ سەنتەری شار.
سۆران/ تاقیگەی ناوەخۆ.
شەقلاوە/ تاقیگەی ناوەخۆ.
بارزان (نەخۆشخانەی بلێ).
پیرمام/ نەخۆشخانەی پیرمام.
چومان/ تاقیگەی ناوەخۆ.

پارێزگای سلێمانی:

كلینیكی عەلی ناجی/ سەنتەری شار.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
كلینیكی شەهید سیف الدین/علی كمال/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ/ سەرچنار
نەخۆشخانەی شار/سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی د.جمال/ سنتەری شار.
نەخۆشخانەی هیوا/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید هێمن/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون/سەنتەری شار.
دەربەندیخان/ ن. شەهید تۆفیق.
چەمچەماڵ/ تاقیگەی ناوەندی.

پارێزگای دهۆك:

بنكەی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئازادی/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی فریاكەوتن/ سەنتەری شار.
نەخوشخانەی هـێڤی منداڵان/ سەنتەری شار.ش
بنكەی كاڤین/ بۆ سەفەركردن/ سەنتەری شار.
ئاكرێ/ نەخۆشخانەی گوڵان.
بەردەڕەش/ بنكەی تەندروستی خازر.
شێخان/ نەخۆشخانەی شێخان.
سیمێڵ/ بنكەی تەندروستی گوڵان.
زاخۆ/ نەخۆشخانەی فریاكەوتن.
ئامێدی/ نەخۆشخانەی ئامێدیی.
فیشخابوور/ بنكەی فیشخابوری سنوریی.
سەرزێڕی/ بنكەی سەرزێڕێ ی سنوریی.

پارێزگای هەڵەبجە:
نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە.

گەرمیان:
نەخۆشخانەی قەڵا.

ڕاپەرین:
تاقیگەی ناوەندی ڕانیە.

كۆیە:
تاقیگەی ناوەندی كۆیە.

وەزارەتی تەندروستی
31 ئازار 2021