سەردێر

بودجەی عیراق بەتەواوی پەسەند كرا

خەڵك-
یاسای بودجەی عیراق، كە لە 58 ماددە پێكهاتووە پەسەندكرا و چەند ماددەیەكیش لە یاساكە سڕدرانەوە.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیرا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بەردەوامە و تەواوی یاسای بودجەی عیراق پەسەندكرا، كە 58 ماددەی لەخۆگرتووە.

ڕاشیگەیاند، هەریەك لە ماددەكانی 20 و 42 و 43 و 47ی ناو یاساكە سڕدرانەوە، كە یەكێكیان تایبەت بوو بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و بەوەش حكومەت پابەند دەبێت هیچ لێبڕینێك لە مووچە نەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ماددەی 11ی بودجە، كە تایبەتە بە پشكی هەرێم بەبێ‌ كێشە تێپەڕی هەرچەندە پشكی پارەی هەرێم لە بودجەی بەكاربردن بۆ 9.5 ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە بەهۆی كەمكردنەوەی كۆی خەرجییەكان بۆ 130 ترلیۆن دینار.