سەردێر

بەرهەم ساڵح یاسایەكی بۆ خانەنشینی كارمەندانی تەندروستی پەسەندكرد

خەڵك-
سەرۆك كۆماری عیراق یاسای مافی خانەنشینی پزیشك و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەند دەكات، كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كۆچی دواییان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق یاسای مافی خانەنشینی كارمەندانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پەسەند كرد، كە پزیشك و كارد و كارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە، كە بە هۆی پەتای كۆرۆناوە كۆچی دواییان كردووە.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە، كە پەسەندكردنی یاساكە وەك پاداشتێك بۆ هەوڵ و قوربانییە گەورەكانی پزیشكی و كادر و كارمەندانی تەندروستی دێت، كە ناویانە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن لە تەندروستی گشتی لە كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا و زامنكردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆ كەسوكاریان و پاراستنی بەدەستهێنانی مافی خانەنشینان.

پەسەندكردنی یاساكە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە دوای ئەوە هات، كە لە پەڕلەمانی عیراق دەنگی لەسەردرا و گەیشتە سەرۆكایەتی كۆمار.