سەردێر

ئاسایش دادوەری شەرعی داعش دەستگیردەكات

خەڵك-
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژئاواى كوردستان، دەستگیركردنی دادوەری شەرعی ڕێكخراوی داعش لە نێو كەمپی ئەلهول لە خۆرهەڵاتی حەسەكە، ڕادەگەیەنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشەوە بڵاوكرایەوە”ئەبو محەمەد جەومەیلی خەڵكی پارێزگەی ئەنباری عیراقی لەدایكبووی 1959 كە پێشتر لە ڕیزەكانی ڕێكخراوی قاعیدە لە عیراق كاریی كردووە و دواتر چۆتە ڕیزەكانی ڕێكخراوی داعش وەك ئەمیری شەرعی و موفتی بەردەوام بووە لە كاركردن، تا ئەو كاتەی لەنێو دانیشتوانی كەمپی ئەهول لەبەر چاو بون بووە”.

لە یەك شەممەی ڕابردوودا، ئاسایش دەستپێكردنی هەڵمەتێكی ئەمنی بە بەشداریی 5000 ئاسایش و هێزەكانی هەسەدە لە كەمپی ئەلهول لە باكووری سوریا دەستپێكرد كە شانە نوستووەكانی لەنێو كەمپەكەدا كردە ئامانج كە 45 كیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی شاری حەسەكەوە دوورە”.