سەردێر

پەڕلەمان دەنگی لەسەر نرخی دۆلار دا

خەڵك-
كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق لەسەر پەسەندكردنی بودجە دەستی پێكردووە و نرخی دۆلار بەو جۆرەی حكومەت دیاری كردبوو پەسەندكرا.

محەمەد شیاع سۆدانی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەی پەڕلەمان بە ژمارەی یاساییی ئامادەبوون دەستی پێكردووە و دەنگ لەسەر دوو ماددەی بودجە دراوە.

ڕاشیگەیاند، لە ماددەی یەك-دا بەپێی پێشنیاری لیژنەی دارایی نرخی خەمڵێنراوی نەوت كرا بە دیناری عیراق و هەروەها نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاریش پەسەندكرا، كە بریتیە لە 1450 دینار بۆ یەك دۆلار و لەلایەن حكومەتەوە پێشنیار كرابوو.

لای خۆشیەوە، ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی، “كۆبوونەوەی پەڕلەمان بە بەشداری 215 پەڕلەمانتار دەستی پێكردووە و دەنگدان بە ماددەكانی بودجە دەستی پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، هەردوو كوتلەی دەوڵەتی یاسا و نەهجی نیشتمانی بەهۆی دژایەتییان بۆ نرخی دۆلار و چەند بڕگەیەكی دیكەی بودجە لە كۆبوونەوەی پەڕلەمان كشانەوە و هۆڵی كۆبوونەوەیان جێهێشت.