خەڵك-
لەسەر ڕێگای دوو سایدی هەواری شار و لە نزیك پردی كۆبانێ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان ڕوویدا.
بەوتەی چەند شایەتحاڵێك، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسەر شەقامی دوو سایدی هەواری شار و بە ئاڕاستەی هاتن بەرەو پردی كۆبانێ لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراك ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا و بەهۆیەوە زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەش گەیاندووە.
تا ئێستا هۆكاری وەرگەڕانەكە و زیانی گیانی ڕووداوەكە نەزانراوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس و هاتووچۆ لەشوێنی ڕووداوەكەن بۆ لێكۆڵینەوە.
فۆتۆ: ترافیك ئێف ئێم-ی هاتووچۆی سلێمانی