سەردێر

بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 6664 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4210 كەسیش چاكبوونەتەوە، 37 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44هەزار و 649 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6664 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەبەكی تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و دهۆك و سلێمانی بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2508 و لە بەسرە 989 و لە دهۆك 449 و لە سلێمانی 314 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 314 هەولێر 218، و دهۆك 449 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4210 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و نەجەف و دهۆك و میسان بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 37 كەس بەهۆی پەتاكە.