خەڵك-
كۆبوونەوەی پەڕلەەمانی عیراق لەسەر پەسەند كردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەستپێكرد و بڕیارە دوایین كۆبووونەوەبێت و دواتر بەپێی پڕۆژە بڕیارێك خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
بەپێی ئەو پڕۆژە بڕیارەی دەست (خەڵك) كەوتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، كە كەمێك لەمەوپێش دەستی پێكردووە، پەڕلەمانی عیراق خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە بە مەبەستی ئامادەكاری و ڕێگەخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
بەپێی بڕیاری كۆمسینی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق و سەرۆك وەزیران لە مانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختتە لە سەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی نوێ و پێكهێنانی كابینەی وزاری نوێ و دیاری كردنی سەرۆك كۆماری نوێ بۆ وڵات.
لە ئێستادا كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بە بەشداری 215 پەڕلەمانتار دەستی پێكردووە و دەست بە پەسەند كردنی ماددە بە ماددەی پڕۆژە یاسای بودجە كراوە و دواتریش بڕیارە پەڕلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.