سەردێر

دادگای دەستووری توركیا دەربارەی داخستنی هەدەپە بڕیاریدا

خەڵك-
دادگای دەستووری توركیا بڕیاریدا بە گێڕنەوەی بەڵگەنامەكانی دۆسیەی داخستتنی هەدەپە بۆ نووسینگەی داواكاری گشتی بە هۆی ئەوەی بەڵگەنامەكان تەواو نەبوون.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئەەنادۆڵ)ی فەرمی توركیا، دادگای دەستووری ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی بەڵگەنامەكانی دۆسیەی داخستنی پارتتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بۆ نووسینگەی داواكاری گشتی.

دادگای دەستووری ڕایگەیاندووە، ئەو بەڵگەنامانەی لەو دۆسیەیەدا پێشكەش كراون تەواو نین و كێشەیان تێدایە.

بەپێیی هەواڵەكە، دادگای دەستووری لەگەڵ گەڕاندنەوەی بەڵگەنامەكان داواكاری هەڵوەشاندنەوەی هەدەپەشی گەڕاندۆتەوە بۆ داواكاری گشتی.

لەماوەی ڕابردوودا بە چەند بیانوویەكی جۆراوجۆر، داواكاری گشتی توركیا لەڕێگەی دادگای باڵاوە داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموكراتی گەلانی كردبوو، كە ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە.