خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆی مەترسیداردا لەسەر ڕێگەی زریان – دەربەندیخان لە نزیك پارێزگەی سلێمانی، سێ پێشمەرگە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە لە ڕووداوێكی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (فۆرد مۆسیان) لەسەر ڕێگەی زریان- دەربەندیخان، شۆفێرێك و دوو سەرنشین بە سەختی بەرینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵ، بریندارەكان سەر بە هێزەكانی پێشمەرگەن و دانیشتووی ناحیەی جەلەولان و ڕووداوەكەش لەكاتێكدابووە كە واجبیان تەواوكردووە و لە ڕێگەی گەڕانەوەدابوون بۆ مالەكانیان.