سەردێر

كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەمجارەش نەكرا

خەڵك-

جارێكی دیكە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجە شكستی هێنا بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە.

ماوەی سەعات و نیوێك بەسەر وادەی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان تێپەڕیوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەیی یاسایی كۆبونەوەكە دەستیپێنەكردووە.

فراكسیۆنی سائیروونی سەر بە رەوتی سەدر هەڕەشەی كردووە لە حاڵی دروست نەكردنی رێككەوتن لەسەر بودجە پەنا بۆ زۆرینە و كەمینە دەبەن.

پشكی كورد لە لایەن لیژنەی داراییەوە یەكلاییكراوەتەوە، بەڵام بەشێك لە فراكسیۆنەكان لابردنی قەرز و كەمكردنەوەی نرخی دۆلاریان كردووەتەوە مەرجی دەنگدان بە یاسای بودجە.

هاوكات بەشێكی دیكە لە فراكسیۆنەكان داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن.

ئێستا هەوڵەكان لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەستپێكردنی كۆبوونەوە بەردەوامن، بەڵام رەنگە كۆبوونەوە نەكرێت وەك جارەكانی پێشوو دوابخرێت.

ئەمە بۆ چەندینجارە كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر پەسەندكردنی بودجە شكستدەهێنێت بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكانەوە.