سەردێر

كازمی بەرەو سعودیە كەوتەڕێ

خەڵك-

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێكی حكومی بەرەو سعویە كەوتەڕێ.

نووسینگەی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە موستەفا كازمی بە یاوەری شاندێكی یاوەری بەغدای پایتەختیان جێهێشت و بەرەو سعودیە كەوتنەڕێ.

سەردانەكە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە و بەپێی زانیارییەكانیش، هەموو بوارەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

مستەفا كازمی لەو كاتەوەی وەك سەرۆك وەزیران دەست بەكاربووە، هەوڵی گەڕاندنەوەی عێراق دەدات بۆ نێوەندی عەرەبی و دەرهێنانی عێراق لە بن هەژموونی ئێران.

لە ئەو چوارچێوەیەدا كازمی هەوڵی دروستكردنی پەیوەندی رێككەوتن دەدات لەگەڵ سعودیە، میسر، ئوردن، توركیا.

كازمی لە دوای ناڕەزایەتییەكانی عێراق هاتە سەر دەسەڵات ئەو ئامانجی بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەرانە لە كەمكردنەوەی رۆڵی ئێران لە عێراق.

لەسەر ئەم هەنگاوانەی بەدەوام كازمی روبەڕووی هەڕەشەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران بووە، لە دواین نمایشی سەربازییاندا میلیشیای چەكداری رەبعوڵڵا هەڕەشەی گوێبڕینی كازمییان كرد.