سەردێر

باباجان: پێویستە ئەردۆغان داوای لێبوردن لە كورد بكات

باباجان: هەدەپە هەڵناوەشێتەوە نوێنەرایەتی 6 ملیۆن دەنگدەر دەكات

خەڵك-

عەلی باباجان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی ئۆپۆزسیۆنی توركیا رایگەیاند پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە هەڵناوەشێتەوە، ئەو نوێنەرایەتی 6 ملیۆن كەس و دەنگدەر دەكات.

عەلی باباجان لە گوتاری خۆی دا لەبارەی هەوڵەكانی حكومەتی توركیا بۆ سەندنەوەی متمانە و داخستنی هەدەپە قسەی كرد، ئاماژەی بە ئەوە كرد هەدەپە داناخرێت، ئەو نوێنەرایەتی 6 ملیۆن دەنگدەر دەكات.

باباجان داواشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە بارەی زمانی كوردییەوە داوای لێبووردن بكات.

هاوكات دەشڵێت: پێویستە ئەردۆغان داوای لێبووردن بكات لە گەلی توركیا، ئەو سەرۆكی بانكی ناوەندی دوورخستووەتەوە، لە رێككەوتنی ئیستەنبوڵ كشاوەتەوە بە واژۆیەك، نرخی دۆلار بەرز بووەتەوە، ئەو كۆمەڵێك هەڵەی كردووە.

باباجان لە یەكەم كۆنفرانسی حزبەكەی لە شاری هەكاری باكوری كوردستان راشیگەیاند، پێویستە داوای لێبوردن بكرێت كە ئەردۆغان زمانی كوردی بە زمانی نەناسراو ناوبردووە جارێكی دیكە، ئەم میللەتە و دۆسێی كورد لەنیوەی رێگادا بە تەنها مایەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد گەل ریز دەبەستێت بۆ نان، ئەمە واتای نییە، هەژاری زیاد دەكات بەردەوام.