سەردێر

یەكێتی، داوای لێبوردنی كرد

خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەماندا یەكێك لەپەڕلەمانتارانی یەكێتی ڕەخنەی لەحكومەت گرت و بەحكومەتێكی مێینەی ناوبرد، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی داوای لێبوردنی كرد.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم بەحكومەتی خۆمان دەزانین، قوربانی زۆریشمان داوە بۆ جێگیركردنی پایەكانی حكومەت، هاوبەشێكی ڕاستەقینەشین لەحوكمڕانی كوردستان.

دەشڵێت”سەبارەت بەبەكارهێنانی وشەی مێینە ئەگەر هەڵە تێگەیشتنێك هەیە، بەناوی فڕاكسیۆنی یەكێتی داوای لێبوردن دەكەین”.

لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەماندا لەنێوان دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و ژمارەیەك ئەندامی پەڕلەمان لەسەر دەرچوون لەخاڵی پەیڕەوی ناوخۆ لەكاتی قسەكانیان گرژی دروست بوو.